مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
توركیا، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ نەتەنیاهوو و چەندین سەركردە و بەرپرسی باڵای ئیسرائیل دەركرد و نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند “ئەوان تۆمەتبارن و لە كەرتی غەززە جینۆسایدیان دژی فەلەستینییەكان ئەنجامداوە،”
نووسینگەی داواكاری گشتیی ئیستەنبوڵ، دوێنێ هەینی 7ی 11ی 2025، لە ڕێگەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك فەرمانی دەستگیركردنی بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل و 37 سەركردە و بەرپرسی باڵای سوپای ئەو وڵاتەی دەركرد و ڕایگەیاند “نەتەنیاهوو و ئەو سەركردانەی ئیسرائیل، جینۆسایدیان دژی فەلەستینییەكان لە كەرتی غەززە ئەنجامداوە.”
ئەم بڕیاری توركیا، كاردانەوەی توندی ئیسرائیلی بەدوای خۆیدا هێنا و جەدعۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەڵێ “بە چاوێكی سووكەوە دەڕوانینە ئەو فەرمانە،”
لای خۆشییەوە بزووتنەوەی حەماس، بڕیارەكەی توركیایی بە هەنگاوێكی دڵسۆزانەی گەلی توركیا بەرامبەر بە فەلەستینییەكان وەسف كرد .


































































