هەژار حەسەن کوێستانی، کوڕی شەهیدێکی دیاری یەکێتی لە باڵەکایەتی رەخنەی تووند لە حیزبەکە دەگرێت و دەڵێ: ئای یەكیێتیەكەم، رۆژانێك لە تۆڵەی خوێنی فەرماندەیەكی وەكوو مامەڕیشە دەیان خا.ئین و داگیركەرتان بە سزای گەل و شۆڕش دەگەیاند بەڵام ئەمڕۆ جا.ش و خا.ئینان بە فەرمانی سوڵتان و ئاغاكانیان لە سەرەوە فەڕشی سووریان بۆ داخراوەو لە خوارەوەش خێزانی شەهید مامەڕیشە بێ ئاگا ناچار بە ماچ كردنی شانی جا.ش و خا.ئینێك دەكەن كە دەستی سوورە بە خو.ێنی سەركردەو دەیان فەرماندەو پێشمەرگەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .
هەروەها دەڵێت:” سوێند بە ئەڵڵا هەر كەسێك ئەمەی لا پەسەند و قبوڵ كراو بێت نەوەك بە تەنها بەر نەفرەتی شەهیدان بەڵكوو بەر نەفرەتی خوداش دەكەوێت لە پای ئەو بێڕێزی و نادادیەی كە لە ژێر ناوی سیاسەت كردن بە بەرچاومانەوە ناحەقی و سوكایەتی دەكرێت بە مێژوو خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگەو شۆڕشگێرانی راستەقینەو كەس و كاریان.


































































