بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایدەگەیەنێت: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەهەمانشێوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ هەینی.
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردۆتەوە:-
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 27 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی


































































