یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) ناوی یاریزانە بەربژێرەكان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی 2025ی (The Best) جیهان بڵاو كردەوە.
بەگوێرەی خەڵاتەكانی فیفا، نەك هەر باشترین یاریزان، بەڵكو باشترین یاریزانی ئافرەت و باشترین راهێنەر و باشترین گۆڵپارێزیش لەسەر ئاستی جیهان دیاری دەكرێن.
لە ئێستاوە سەرجەم وەرزش دۆستان لەسەر ئاستی جیهان دەتوانن لە ماڵپەڕی فیفا دەنگ بە باشترینەكانی ساڵی 2025 بدەن و دەنگدانەكەش تا رۆژی 28ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەو یاریزانانەی بەربژێركراون بۆ خەڵاتی باشترینی 2025 بریتین لەمانەی خوارەوە:-
1- محەمەد سەڵاح – لێڤەرپوول
2- هاری كین – بایرن میونشن
3- نونو میندێز – پاریس سان جێرمان
4- كۆڵ پاڵمەر – چێڵسی
5- پێدری – بەرشەلۆنە
6- رافینها – بەرشەلۆنە
7- ڤیتینیا – پاریس سان جێرمان
8- لامین یامال – بەرشەلۆنە
9- عوسمان دێمبێلێ – پاریس سان جێرمان
10- ئەشرەف حەكیمی – پاریس سان جێرمان
11- كیلیان مباپێ – ریال مەدرید


































































