وه‌زاره‌تی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه لە رێکەوتنی ستراتیژیی بەشدارە له‌گه‌ڵ فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق.
ئه‌مرۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکردۆتەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵاتی ئەمریکا و عێراق لە 6ی تشرینی دووەمی 2025 ڕاوێژێکی تەکنیکیان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندیەکانی هەردوولا بە بەشداری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدا.
نوێنەرانی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای ئەمنیی و سەربازی لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەوام دەبن لە:
بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییە درێژخایەنەکان لە نێوانیاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیکردن، بەرگریکردن و بەرزکردنەوەی توانا و ئامادەیی هێزەکانی ئاسایش و ئەمنی عێراق، بە هێزی پێشمەرگەشەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ئەم هاوکارییانە بۆ بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، پاراستنی سەروەری عێراق و تێکشکاندنی تیرۆرە.


































































