ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران دۆخی مه‌ترسییان لێ داوه و داوایان له هاووڵاتییان كردووه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به‌كارهێنان بۆ رێژه‌ی 20% كه‌م بكه‌نه‌وه تا قه‌یران تێده‌په‌ڕێنن.
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئاو له تاران قه‌یرانی ئاوی به مه‌ترسیدار دانا و رایگه‌یاند: به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه كێشه‌ی كه‌مئاوی دروستبووه و به‌شێوه‌یك كه رێژه‌ی بارانبارین به‌راورد به ساڵی رابردوو 20 ملم كه‌می كردووه.
راشیگه‌یاند: قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌می ئاو و وشكه‌ساڵی له تاران هه‌یه، سوپاسی هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا رێژه‌ی به‌كارهێنانیان له‌نێوان 10 بۆ 12% كه‌م كردبووه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاوی تاران دووباره داوای له هاووڵاتییان كرده‌وه كه رێژه‌ی به‌كارهێنان هێشتا كه‌متر بكه‌نه‌وه و بیگه‌یه‌نن به رێژه‌ی 20% بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه باشتر كۆنتڕۆڵ بكرێت.


































































