ئەمڕۆ پێنجشەممە, کۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆيی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند کە کۆی ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن بۆ تهواوی لیست و قهواره سیاسییهكان و هاوپهیمانییهتییهكان 7744 کاندیدە.
جومانا غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ههڵبژاردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووه، “کۆی ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە 7744 کاندید”.
غهلای راشیگەیاند، 848 کاندید دوای وردبینیکردن لە دۆسیەکانیان و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانیان دوورخراونەتەوە.


































































