شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
زوهران مەمدانی، سیاسەتمەداری دیموکرات، تەمەن 34 ساڵ، بە سەرۆکی شارەوانی نوێی شاری نیویۆرک لە هەڵبژاردنێکی نزیکدا کە کێبڕکێی زۆری لەسەر بوو، هەڵبژێردرا. یەکەم موسڵمان و گەنجترین کەسە کە لە ماوەی سەدەیەکدا سەرکردایەتی شارەکەی کردووە.
بانگەشەی هەڵبژاردنی مەمدانی پڕ بوو لە مشتومڕ. تەنانەت پێش ئەوەی دەنگدانەکە کۆتایی بێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر سەرکەوت بودجەی فیدراڵی نیویۆرک دەبڕێت.
مەمدانی دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕایگەیاند، سەرکەوتنەکەی سەرەتای ڕۆژێکی باشتر بوو بۆ مرۆڤایەتی. سەرکەوتنەکەی هێمای گۆڕانکارییە و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو هەمەجۆریی سیاسی و کولتووری لە ئەمریکا.
دۆناڵد ترەمپ لە دوایین وتارەکەیدا کاردانەوەی توندی بەرامبەر سەرکەوتنی زوهران مەمدانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی نیویۆرک نیشاندا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە بەم زووانە خەڵکی نیویۆرک ناچار دەبن “هەڵبێن بۆ فلۆریدا” چونکە شارەکە لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەڕێوەدەبرێت. مەمدانی یەکەم سەرۆکی شارەوانی موسڵمانی شارەکەیە و بچووکترین سەرۆکی شارەوانییە لە ساڵی ١٨٩٢ەوە.


































































