زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی وەرزش و لاوانی ئیدارەی سۆران، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە خوێنەر و ڕۆشنبیران لەلایەن د.نیهاد نادر حەمەد باڵەكی، مامۆستای زانكۆ و كاندید لەسەر لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەرتووكی ( مامۆستا تایبەتمەندی و بەرپرسیاریەتییەكان و گرنگترین شێواز و ڕێبازەكانی فێركردن) ناسێندرا و لەلایەن نووسەر خوێندنەوەیەكی بۆ كرا.
دوای ناساندن و خوێندنەوەیەك بۆ ناوەڕۆكی پەرتووكەكە، بە واژۆی نووسەر د.نیهاد نادر حەمەد باڵەكی، ئەم پەرتووكە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.


































































