محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
نێچیروان عەبدولواحید گوانی، بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە هەریەکە لە قەزاکانی ناوەندی سۆران، چۆمان، سیدەکان، ڕواندز، خەلیفان و قەزای مێرگەسۆر دەگرێتەوە، لە درێژەی دابەشکردنی هاوكاریی نەختینە لە پڕۆژەی ماڵی ئازیزان – کوردستان، دووەمین هاوكاریی نەختینەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بەسەر ئازیزاندا دابەشكرا:“
بەرپرسی ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، گووتیشی:“ 105 ئازیز تۆمارکراون و سودمەند دەبن لەم هاوکارییە کە بۆ هەر ئازیزێک بڕی (300$سێ سەد دۆلارە و کە کۆی گشتی دەکاتە (31500$سی و یەک هەزار و پێنج سەد دۆلار.

































































