مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە، زریانێكی وێرانكەر كەنارە ئاوییەكانی لیناباكان لە پارێزگای پالاوان لە دوورگەی ڕۆژئاوای فلیپین گرتەوە و بووە هۆی دروستبوونی لافاوێكی بەهێز، بەرپرسانی وڵاتەكەش گیانلەدەستدانی نزیكەی 100 كەس و بێسەروشوێن بوونی 26 كەسی دیكەیان ڕاگەیاند و دەشڵێن “زریانی كالاماگی خراپترین زریانەكان بووە لە مێژووی وڵاتەكەمان،”
ئاژانسی فرانس پرێس لە سەر زاری گوتەبێژی پارێزگای سیبو كە زۆرترین زیانی بەركەوتووە بڵاوی كردەوە “بە هۆی زریان و لافاوەكەوە زیانێكی زۆر بەر ناوچەكە كەوتووە و هاووڵاتییان لە سەربانەكانیان گیریان خواردووە و دەیان ئۆتۆمبێلی لە پارێزگایەكدا بردووە.”
دەشڵێت “لە ناوچەی لیلوان 35 تەرم دۆزراونەتەوە، بەمەش ژمارەی كوژراوان گەیشتە 76 كەس، پێشتریش فەرمانگەی بەرگری شارستانی نیشتمانی 17 حاڵەتی گیانلەدەستدانی لە پارێزگاكانی دیكە پشتڕاستكردبووەوە.”
هاوكات بەرپرسانی ناوچەكە، ئاماژە بەوە دەكەن كە لافاوەكە پاشماوەی ماددە گڕكانییەكان لەگەڵ خۆی هێناوە و ئەمەش وایكردووە زیانەكان زیاتر ببن، بە جۆرێك ئۆتۆمبێل و كوخی خانوو لەگەڵ خۆی بردووە.



































































