ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2025، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی هەرێم سوودمەندن لە کارەبای بەردەوام.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار هاووڵاتی لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لە شەو و ڕۆژدا، کارەبای نیشتمانییان بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ پچڕان پێدەگات.
پرۆژەی ڕووناکی، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی 2024 ڕاگەیەندرا، ئامانج لێی تا کۆتایی ساڵی 2026 دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێرییە بۆ هەموو ماڵ و شوێنێکی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.






























































