پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری كرمانجی راگەیاند:” لەژێر سەرپەرشتی قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، رێكەوتی ١٧ / ١١ /٢٠٢٢ تیمی لیژنەی ئابووری سۆران، كافتریاو خواردنگەكانی بەسەركردنەوە و یەكێك لە خواردنگەكان بەهۆی زیاد بەكارهێنانی بەز لە كولێرە بە قیمە و كەمتر بەكارهێنانی گۆشتی سوور، ئاگاداركرایەوە و پسولەی پێدرا كە سەردانی لیژنە بكات بۆ وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست و چاككردنی شێوازی زیادكردنی گۆشتی سوور و كەمتر بە كارهێنانی بەز، جگە لەوەش هەندێ گۆشتی ناتەندروست لە ناوبردرا، لەلایەكی تریشەوە بەهۆی پیسی كەرەستەی بەكارهێنانی خواردن، خواردنگەیەكی تریش پسولەی ئاگاداركردنەوەی پێدرا بۆ ئەوەی سەردانی لیژنە بكات بۆ وەرگرتنی ئیجرائات، هەروەها دوو كافتریا بەهۆی پیسی شوێنەكانیان پسوولەی ئاگاداركردنەوەیان پێدران بۆ ئەوەی بە زووترین كات سەردانی لیژنە بكەن بۆ وەرگرتنی ئیجرائات و پێدانی رێنمایی زیاتر.
سانیع ستار سەرۆكی لیژنەی ئابووری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران گووتیشی:” لیژنەی ئابووری سۆران بە شەو و رۆژ لەخزمەتی هاوشاریاندایە و تەندروستی ئەوان لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە”.

