بنەماڵەییەكی دیاری باڵەكایەتی دوای 48 ساڵ وازهینانی خۆیان لە یەكێتی راگەیاند
زاری كرمانجی-چۆمان
كەمال خۆشكانی، پیشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەستبەردابوونی خۆیان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیاند .
دوای رووداوەكانی هوتێل لالەزار و سووتاندنی گەنجێكی باڵەكایەتی وازهێنانی خەڵکی باڵەکایەتی لە یەکێتی دەستی پێکردووە ئەمڕۆش کەمال خۆشکانی و بنەماڵەکەی وازیان لە یەکێتی هێنا.
کەمال خۆشکانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی ” دوای 48 ساڵ کارکردنم لە ڕیزەکانی یەکێتی ئەمڕۆ وازهێنانی خۆم و بنەماڵەکەم لە یەکێتی ڕادەگەیەنم و نە خیانەتم كردووە نە درێغیشم كردووە”.

































































