شههلاسۆفی- زاری كرمانجی:
نەخۆشی سۆزداری وەرزی (SAD) جۆرێکە لە خەمۆکی کە بەزۆری لە وەرزە ساردەکانی ساڵدا ڕوودەدات، بەتایبەتی پایز و زستان. لەم جۆرە خەمۆکییەدا گۆڕانکاری وەرزی لە ڕووناکی ڕۆژدا کاریگەری لەسەر باری دەروونی و هەستی مرۆڤ دەبێت.
کەمبوونەوەی تیشکی خۆر لەم وەرزانەدا دەبێتە هۆی کاریگەری لەسەر ڕیتمەکانی ڕۆژانەی لەش و بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین (هۆرمۆنی دڵخۆشی) و میلاتۆنین (هۆرمۆنی خەو) و دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەمۆکی و ماندوێتی و بێهێزی و نهمانی ئارهزووی خواردن.
یەکێک لە چارەسەرە کاریگەرەکان بۆ خەمۆکی وەرزی چارەسەری ڕووناکییە. لەم چارەسەرەدا مرۆڤ بەر تیشکی دەستکردی چڕی بەرز دەبێتەوە کە تەقلیدی تیشکی خۆر دەکات. چارەسەری ڕووناکی ئاستی سیرۆتۆنین لە مێشکدا زیاد دەکات و یارمەتی باشترکردنی باری دەروونی دەدات.
لە هەندێک حاڵەتدا نهخۆش بۆ چارەسەرکردنی خەمۆکی وەرزی دەتوانێت دەرمانی دژە خەمۆکی بهكار بێنێت. ئەم دەرمانانە یارمەتیدەرن بۆ ڕێکخستنی ئاستی سیرۆتۆنین و نۆرئەپینفرین لە مێشکدا ههروهها وەرزشی بەردەوام دهبێته هۆی هاوسەنگکردنی باری دەروونی و گەڕاندنەوەی وزە.






























































