زاری كرمانجی-سۆران
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستكرا بە قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوندی پیرسوان.
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستكرا بە قیرتاوكردنی ڕێگای سەرەكی گوندی پیرسوان لە سنووری قەزای ڕواندز”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ئەم پڕۆژەیە كە لە چوارچێوەی پلانی باشتركردنی ژێرخانی ڕێگاوبان دێت، كە دەبێتە هۆی ئاسانكاری لە هاتووچۆی هاووڵاتیان و باشتركردنی خزمەتگوزاری گشتی.

































































