محەممەد مەحموود- رواندز:
بنکەکانی کۆمسیۆن بەردەوامن لە پێدانەوەی کارتی دەنگدان بە هاووڵاتییان و ئەوانەی کارتیان وەرنەگرتۆتەوە دەتوانن تا ڕۆژی دەنگدان سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و کارتی دەنگدان وەربگرنەوە.
لە رواندز لە کۆی 19 هەزار دەنگدەر تا ئێستا %96 هاووڵاتییان کارتی دەنگدانیان وەرگرتۆتەوە، ئەوەی ماوەتەوە کارتی دەنگدانی وەرنەگرتبێتەوە لە رواندز 600 کەسن، بەڕێوەبەری بنکەی کۆمسیۆنی رواندزیش لە ڕێگەی زاری کرمانجییەوە داوای لەو کەسانە کرد کە تا ئێستا نەچوونە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانیان بکەن ، دابەشکردنی کارتی دەنگدانیش تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت.

































































