زاری كرمانجی-سۆران
لەپێناو خزمەتكردن بە ژیان و دڵخۆشیی هاووڵاتییان، پڕۆژەیەكی نوێ بە ناوی “ڕێڕۆی ژیان” لە چوارچێوەی دیدگای سەرۆكی حكومەت دەست پێدەكات.
ماڵپەڕی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ” شوێنی ئەم پڕۆژەیە لە هەولێرە، كە پێشتر ئاوەڕۆی پاشماوەكان تێیدا پەنگی دەخواردەوە و بۆنەكەی دانیشتوانی ناوچەكەی بێزار كردبوو، ئێستا قۆناغی یەكەمی كارەكانی بە شێوەیەكی نوێ دەست پێدەكات و دەبێتە جێگایەكی جوان و گەشتیاریی سەرنجڕاكێش بە ڕووی خەڵكی پایتەختدا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئامانجی پڕۆژەكە، پاراستنی ژینگە و دروستكردنی ڕێڕۆی ژیانێكی خۆشتر و باشترە بۆ دانیشتووان.

































































