وەرگێران لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
زۆربەی ژنان بەلایەنی کەم یەک جووت پێڵاوی پاژنەبەرزیان هەیە و زۆربەیان بەبێ لەپێکردنی پێڵاوی پاژنەبەرز ناچنە دەرەوە. هەرچەندە بیریان لەوە کردۆتەوە کە پێڵاوەکانیان چۆن لەگەڵ جلوبەرگەکەیان دەگونجێنن، ئایا بە یەکسانی بیریان لە کاریگەری لەسەر تەندروستی قاچ و قولەپێ کردووەتەوە؟
ماڵپەڕی جیهانی : Chiropractic Oviedo پێڵاوی پاژنەبەرز کاریگەری زیاتر لەسەر هەستی فاشیۆن هەیە. لەپێکردنی پێڵاوی پاژنەبەرز چ بەسەر جەستەت دا دێنێت و چۆن دەتوانیت کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەم بکەیتەوە و لە هەمان کاتدا شیک دەربکەوی شارەزایان و زانایان، پزیشکانی پێ و دیزاینەری پێڵاو چەندین کاتژمێریان تەرخان کردووە بۆ تێگەیشتن لە کاریگەرترین ڕێگا بۆ جوڵە بە پێ شتێک کە لە هەموو جیهاندا ڕاستە ئەوەیە کە پێڵاوی پاژنەبەرز زیانێکی گەورە بە جەستە دەگەیەنێت. کاتێک بە پێڵاوی پاژنە دەڕۆیت، کێشت بەرەو پێشەوە دەگۆڕێت. لەجیاتی ئەوەی بە یەکسانی بەسەر هەموو قاچتدا دابەش بکرێت، تەرکیز لەسەر پێیەکانت دەکات پاژنە لە یەک ئێسک پێک دێت کە کێشت وەردەگرێت و بەسەر ئێسکی قولەپێ بڵاو دەکاتەوە. بە پێچەوانەوە، پەنجەی قاچت لە 21 ئێسکی بچووک پێکهاتوون کە بۆ نەرمی دروست کراون نەک هێز. بە کورتی، پەنجەی قاچەکانت بۆ بەرگری کردن لە کێشی جەستەت دروست نەکراون. هەرچەندە زۆربەی حاڵەتەکان لەوانەیە بەکارهێنانی پاژنەبەرز بە هۆکاری سەرەکی بگێڕنەوە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەتوانرێت بۆ چوار جۆری سەرەکی پۆلێن بکرێن.
ئازار لە قاچ
کێشەکانی هاوسەنگی
ئازاری قاچ و پشت
هەوکردنی جومگەکان
ئەگەر ماوەیەکە پێڵاوی پاژنەبەرز لەپێ دەکەیت، پێویستە هەر ئێستا ڕێوشوێنی پێویست بگریتە بەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە زیانبەخشەکانی و دوورکەوتنەوە لە ئازار و کێشەی قاچ لە داهاتوودا






























































