دوای ئەوەی چەند رۆژی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی سپی ماڵانی بە نرخی پاڵپشتیكراو دابەشکرد، نرخی نەوتی بازرگانی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزی.
بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی، نرخی نەوت ئێستا بۆ هەر بەرمیلێك 160 هەزار دینارە، بەڵام بەر لە دابەشكردنی نەوتی پاڵپشتی كراوە نزیك ببوە لە 200 هەزار دینار.
یەكێك لە نەوت فڕۆشەكانی ناو بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران لەمبارەوە بە زاری گووت” ئەگەر نرخی نەوت دابەش نەكرابایە بە دڵنیاییەوە ئێستا بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە نێوان 200 بۆ 210 هەزار دینار دەبوو، بەڵام دابەشكردنی نەوتی سپی پاڵپشتی كراو لە لایەن حكومەتی هەرێمە كاریگەری هەبووە و جگە لەوەی رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ نەوت كرد، بۆ 160 هەزار دینار دابەزی “.






























































