زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ڕۆژی سێشەممە، ٤ی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٥دا، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئامادەبوونی هەڵگۆرد شێخ نەجیب، حەكیم تێلی جێگری سەرپەرشتیار و بەرپرسانی ئەمنی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها مەروان محەمەد بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و شاندی یاوەری كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا”.
ئاشكراشی دەكات: ” لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دانانی پلانی ئەمنی تایبەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كرا، كە تیدا چەندین بەرنامە، پلان و ڕێنمایەكی پەیوەست بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان باسكران.

































































