زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ڕایدەگەیێنێت، ئەمشەو لە ئەنجامی دوو ڕووداوی هاتووچۆدا، چوار کەس لە سۆران بە سەختی بریندار بوون .
هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، لە لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆ ” دیلمان ئەحمد ئیراهیم ” لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان ئاگادار کراینەوە، ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ تۆیۆتا هایلۆکس دەبل قمەرە و هۆندای ئەکسێنت لە ڕێگای سۆران – سیدەکان نزیک گوندی بادلیان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە سێ کەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە، ڕووداوێکی دیکەی ھاتووچۆ لە جۆری شێلان تۆمار کراوە، ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ دێر لە سەنتەری شاری سۆران پیادەیەکی شێلا، بەداخەوە دەرەنجامی ڕووداوەکە کەسێک بەسەختی برینداربوو . هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاری کراوبن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

































































