
ن/ محەمەد ساڵح
هەڵبژاردنی ئەم جارەی عیراق لە ئان و ساتێکدا ڕێکەوت بووە کە جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی لە سوڕی پێچێکدا گوزەردەکات، پێدەچێت هەوڵ و هیمەتی هەندێک لە گەڵان و مرۆڤەکانی سەر ئەم زەمینە مایەی گۆڕینی مێژوو، هێز، جوگرافیا و چوارچێوەی سیاسی و یاسایی دەوڵەتان بن.
ئەم هەڵبژاردنە جیاواز لەوانەی پێش خۆی مەرجی دەست کورتی ئێران دەکاتە بنەمای باڵا دەستی هەر هێزێکی سیاسی تەیارکراو بە جۆرێک لە چاکسازی، کە جارێکی تر عیراقی نوێ بباتەوە ناو بازنەی یەکەم و تێز و تێهزرینە ئەمریکیەکان بکاتە پێوەری هەر جوڵەو هەوڵ و کردەیەکی دەوڵەتی عیراق، بنەما لەسەرئەوەی کە ئەمریکا خۆی بە بنیاتنەر و خاوەنی عیراقی نوێ دەزانێ.
بە هەردوو پێوەری گۆڕانکاری نێودەڵەتی و هەرێمی، دەستکورتی ئێران لە عیراق، کورد دەبێت لەم خوڵەی داهاتوو وەک براوەی یاریەکە و پاڵەوانی ساحەی سیاسی عیراق دەرکەوێتەوە، بەڵام ئەمەش مانای وانیە بڕیاری دروست و جوڵەی سیاسی بەجێ پێویست نەبن.
سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی عیراق، یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە(١٢)ی ساڵی ٢٠١٨ ی هەموارکراو پەیڕەو دەکرێت, ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠٢٣ کۆتا هەمواری لەسەرکراوە و ئێستاش یاسای بەرکارە بۆ ئەم هەڵبژاردنە.
لە خوارەوە لە چەند ڕستەیەکدا هەندێ ڕوون کردنەوە لەسەر یاساکە دەخەینە بەر دید و تێڕوانین:- ١- ئەم یاسایە لە(٨) بەش و (٥١) مادە پێکهاتووە، لەگەڵ دوو پاشکۆ کە تیایاندا ژمارەی کورسیەکانی هەر پارێزگایەک دیاری کراوە بۆ هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان(بڕوانە پاشکۆی یاساکە).
٢- کار بە سیستەمی سانتلیگۆ کراوە، بۆ ئەمەش بۆ کورسی یەکەم ژمارەی دەنگەکانی لیست و قەوارەکان دابەشی(١.٧) دەکرێت، دواتر دابەشی ژمارە تاکەکان..
٣-دابەش کردنی کورسی یەکەم بەسەر (١.٧)دا مانای ئەوەیە کە لیست و قەوارە بچوکەکان زۆر زەرەرمەند دەبن، هیچ ولاتێکیش ژمارەیەکی لەوە گەورەتر یان بەقەد ئەم ژمارەیەی عیراقی دانەناوە.
٤-دواتر بە پێی ژمارەی کورسیەکانی هەر پارێزگایەک، گەورەترین ژمارەکان بەقەد ژمارەی کورسیەکانی هەر بازنەیەک وەک براوەی کورسیەکانی ئەو پارێزگایە دیاری دەکرێن.
٥- لیستی کاندیدانی ناو هەر لیستێک جارێکی تر بە پێی ژمارەی دەنگەکانیان ڕیزبەند دەکرێنەوە، بەقەد ژمارەی کورسی بەدەست هاتوو کاندیدەکان سەردەکەون( لەگەڵ ڕەچاوکردنی کۆتایی ئافرەت).
٦- نابێت تەمەنیان لە (٣٠)ساڵ کەمتر بێت.
٧- ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران (٣٢٩) ئەندامە کە ئەمەیان نادەستووریە..! لەبەرئەوەی دوای ئەوەی سەر ژمێری لە عیراق کرا، پێویست بوو هەمواری یاسای هەڵبژردنیش بکرێتەوە و بەپێی ڕێژەی دیاری کراو لە دەستوور ژمارەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران زیاد بکرێت، بە شێوەیەک هەر (١٠٠) هەزار کەسێک پێویستە نوێنەرێکی هەبێت(مادەی ٤٩ی دەستوور)، بەپێی بلاوکراوە ڕەسمیەکانی وەزارەت پلاندانانی عیراق لە ساڵی ٢٠٢٤، ژمارەی دانیشتوانی عیراق نزیکەی چل و شەش ملیۆن نیوە، کەواتە بە پێی دەستوور بێت، پێویستە ژمارەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران نابێت لە (٤٦٠) کورسی کەمتر بێت، بەڵام بەداخەوە پابەندێتی دەستوور لەلای دەسەڵاتدارانی عیراق بووەتە مۆتەکە، تەنانەت گرەو لەسەر ئەکتی نادەستووری لە بەغدا و پابەندێتی بە دەوڵەتی قوڵ، لەهەموو شتێک گرنگترە. سەبارەت پیادەی یاساکەو لایەنە تەکنیکیەکەی نموونەیەکی گریمانەیی وەردەگرین( پارێزگای هەولێر وەک نموونە) لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عیراق(٢٠٢١) لە بازنەی هەولێر دەنگی حزبەکانی کوردستان بەم شێوەیە بوو:- پارتی دیموکراتی کوردستان نزیکەی ٢٧٠ هەزار نەوەی نوێ نزیکەی ٨٠ هەزار یەکێتی نزیکەی ٦٠ هەزار کۆمەڵ نزیکەی ٢٠ هەزار گۆڕان نزیکەی ٥ هەزا یەکگرتوو نزیکەی ٤ هەزار بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا ئاماژە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ژمارەییەکان پێمان دەڵێن کە دەنگی بە دەستهاتووی حزبەکان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی عیراق زۆر جیاواز دەبن، کە ئێمە هەندێ ژمارەی نزیک لە واقع( بەڕای خۆمان) دادەنێین و بە گریمانەیەکی پێشوەختە ژمارەی کورسی حزبەکان لەو بازنەیە دەخەینەڕوو بەم شێوەیە: پارتی دیموکراتی کوردستان: ٣٥٠٠٠ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: ٩٠٠٠٠ نەوەی نوێ: ٤٥٠٠٠ هەڵوێست: ٣٨٠٠٠ یەکگرتوو: ٣٢٠٠٠ کۆمەڵ ٢٠٠٠٠ گریمان ئەگەر هەر لایەنێکی ناوهێنراو ئەم ژمارەیەی بەدەستهێنا کە لە پێشەوە باسکرا، ئەوا دابەشکاری دەنگەکان بەو شێوەیەی خوارەوە دەبێت: (ژمارەی دەنگی دروستی هەر حزبێک دابەشی ١.٧، و ژمارە تاکەکان دەکرێ، پاشان (١٥) گەورەترین ژمارە وەردەگیرێ، بە ڕەچاوکردنی ڕێژەی کۆتای ئافرەت، (١٥)گەورەترین ژمارەکە(١٥)کورسی بازنەی هەولێر دەبەن). بە پێی دەنگە گریمانەکراوەکانی هەر لیستێک، ژمارەی کورسیەکانیان لە بازنەی هەولێر بەم شێوەیە دەبێت(سەیری خشتەی خوارەوە بکە): ١- پارتی دیموکراتی کوردستان: (١٠) کورسی ٢- یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (٢) کورسی ٣- نەوەی نوێ: (١) کورسی ٤- هەڵوێست: (١) کورسی ٥- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: (١) کورسی سەبارەت بە کاندیدەکانیش جارێکی تر ڕیزبەند دەکرێنەوە، لە گەورەوە بۆ بچوک، واتە ڕەنگە کاندێک ژمارەکەی (٣٠) بێت بەڵام زۆرترین ژمارەی دەنگی بەدەستهێنابێت، لەو کاتەدا ئەو دێتە ژمارە
ی(١)، بەم شێوەیە بە گوێرەی کورسی بەدەستهاتووی هەر لیستێک کاندیدەکانیشی ڕیز دەکرێن و سەردەکەون. سەیری ئەم خشتەیە بکە کە چۆن دابەشکاری کورسی بەسەر لیست و قەوارەکان کراوە بۆ نموونە گریمانەکراوەکەمان:


































































