وەرزش ـ زاری كرمانجی:
سبەی یەكشەممە 22ـەمین وەشانی جامی جیهانی، لەوڵاتی قەتەر ئەنجامدەدرێت، 32 هەڵبژادە لەسەر ئاستی كیشوەرە جیاوازەكانی جیهان پشكداری ئەم پاڵەوانێتیەن.
جامی جیهانی، رێژەی %75 بە زێڕی عەیار 18 رووپۆشكراوە و بەرزییەكەی 36 سانتیمە و كێشی 6 كیلۆ و 175گرام ـە.
لە كارگەی”جی دی ئەی بێرتۆنی” لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا، هونەرمەندی ئیتاڵی سیلڤیۆ گازانیگا، جامێكی زێڕین لە مسی خاو دروستدەكات، كە هەر چوار ساڵ جارێك دەدرێت بە هەڵبژاردەیەك.
سیلڤیۆ و تیمەكەی، كۆپییەكی وردی جامەكەی زێڕی ئەسڵی (18 قیرات) بەرهەم دەهێنن، كە بە دەگمەن لەبەردەم خەڵكدا دەناسرێتەوە. قۆناخەكانی دروستكردنی كۆپی كوپەكەی مس پێویستی بە وردبینی هەیە لە جێبەجێكردنی وردەكارییەكان، بەتایبەتی پرۆسەی نەخشاندنی دەستی.
كۆپییە راستەقینەكەی جامی جیهانی لەلایەن فیفاوە پارێزراوە لە یاریی كۆتایی دەدرێت بەو ھەڵبژاردەیەی دەبێتە پاڵەوان دواتر لێی وەردەگیرێتەوە و كۆپییەكی دیكە لە جامەكە وەردەگرێت.