:پشتیوان کەریم- زاری کرمانجی
خاوەنی وێستگەی سوتەمەنی چارچەل، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بەنزینی حکومی 690 دیناری دابەش دەکرێت “. رەشید مستەفا، خاوەنی وێستگەی
سووتەمەنی چار چەل، ئەوەشی خستەڕوو:” جۆری بەنزینەکە حکومییەو کواڵێتی باشە، بەڵام ئەم جۆرە تایبەتە بۆ خاوەن تاکسی و پاسەکانی سنووری سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران .” ئەوەشی خستەڕوو:” ئەمڕۆ شەممە، لە کاتژمێر 8:30 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، هەروەها نرخ و بڕی پێدانی بەنزینەکەش دیاری کراوە بەهەمان میکانیزمی پێشتر دەدرێت بە خاوەن تاکسی و پاسەکان “.
هاوکات بەپێی زانیاریەکانی زاری کرمانجی، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زیاتر لە 500تاکسی لە هێڵە گشتییەکان کاری گواستنەوەی سەرنشینان دەکەن و نزیکەی هەزار تاکسیش لە سەنتەری قەزاکانی ئیدارەی سۆران کاری گواستنەوە دەکەن و بە نزیکەی پێنج سەت پاس ومینی پاسیش لە سنووری ئیدارەی سۆران هەن”.