ئەژین غەفار-زاری کرمانجی:
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی MDPI، لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردووەتەوە: نەخۆشی پاقلە دەرەنجامی نەبوونی ئانزیمێکە لە خوێن کە بەرپرسە لە پاراستی خڕۆکە سوورەکان؛ و ڕەگەزی نێر زیاتر لە مێ تووشی دەبن.
بەپێی سەرچاوەکان نزیکەی ٤۰۰ ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی نەبوونی ئەو ئەنزیمەوە دەناڵێن کە دەبێتە هۆی نەخۆشی پاقلە.
لە کاتی خواردنی پاقلەمەنییەکان یان هەتا بۆنکردنی پاقلەمەنییەکان، نەخۆش ڕووبەڕووی کەمخوێنی توند دەبێتەوە ئەویش بەهۆی تێکشکانی خڕۆکە سوورەکان.
بۆیە پزیشکان هۆشداری دەدەن بە تووشبووانی نەخۆشانی پاقلە و دەڵێن: دوور بکەونەوە لە خواردنی پاقلەمەنییەکانی وەک (فاسۆلیا، پاقلە، ماش، لۆبیا) و دەرمانەکانی وەک (پاراسیتامۆل و ئەسپیرین).
لەم توێژینەوەیەدا داوا لە دایک و باوکان دەکرێت ئاگاداری نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بن لە منداڵەکانیان.
نیشانەکانیشی بریتین لە (زەرد بوونی ڕەنگی پێست و سپێنەی چاو، تۆخبوونی ڕەنگی میز، دڵەکوتێ، هەناسە تووندبوون، سەرگێژخواردن، ماندووێتی، بێتاقەتی و بێهێزی).
نەخۆشی پاقلە، نەخۆشیێکی بۆماوەییە، لە منداڵانی تازە لەدایکبوو بەشێوەی زەردوویی دەردەکەوێت و زیاتر لەنێو کوڕان باوە. بەڵام لە تەمەنی گەورەتردا بەشێوەی کەمخوێنی دەردەکەوێت.






























































