مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3،6 پلەی ڕێختەر ئەفغانستانی هەژاند و بەو هۆیەوە نزیكەی 20 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 كەسیش برینداربوون.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە “درەنگانی شەوی دووشەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی3،6 پلەی ڕێختەر لە نزیك شاری مەزار شەریف لە باكووری ئەفغانستان ڕوویدا و بەو هۆیەوە تا ئێستا نزیكەی 20 كەس گیانیان لەدەستدا و 320 كەسیش برینداربوون، چاوەڕوان دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان بەرز بێتەوە.”
دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمریكا ئاشكرای دەكات كە بوومەلەرزەكە لە قووڵایی ٢٨ كیلۆمەتر لە نزیك مەزار شەریف ڕوویداوە كە ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی ٥٢٣ هەزار كەسە.






























































