پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، ئەمڕۆ شەممە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران رووی لەدابەزین كردووە، سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە .
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 421,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 386,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =368,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 315,000 دینارە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو ئاستی ئۆنسە زیاتر رووی لە دابەزین كردووە، نرخی یەك ئۆنسەی زێڕیش لە بازاڕەكانی جیهاندا 1750 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت”.