“هەناردەکردن دەگاتە 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”
و: هونهر مهحمود
ئاژانسی هەواڵی (واع)ی عێراقی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووهتهوه، كه ڕۆژانه چوار ههزار تۆن غازی شل له عێراق ههنارده دهكرێت.
شاکر لعێبی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کۆمپانیای غازی باشوور، ڕاگهیاندووه، لە ئێستادا عێراق ڕۆژانە 4 هەزار تۆن غازی شل هەناردە دەکات، پلانیشی هەیە لە ڕێگەی هێنانی پڕۆژەی نوێ، بڕی غازی شل زیاد بکات. ڕوونیشیکردۆوهتهوه، بەرهەمهێنانی غازی وشک پێویستی وێستگەکانی کارەبا پڕ دەکاتەوە، ئەمەش پێشکەوتن بەرەو خۆبژێوی مسۆگەر دەکات، هاوکات هەناردەکردن دەگاتە 20 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
لعێبی بە ئاژانسی هەواڵی (واع) عێراقی ڕاگەیاندووە، “عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی هەناردەی غازی شل (غازی چێشت لێنان)، بەو پێیەی لە ئێستادا نزیکەی 4 هەزار تۆن هەناردە دەکات، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا ئەو بڕە زیاد بکات دوای ئەوەی پڕۆژە نوێیهكان دەخرێتنە کارەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووه، “هەناردەکردنی غازی چڕ لە ئێستادا لە نێوان 18 هەزار بۆ 20 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، هاوکات ئاراستەکە وایە کە بەرهەمهێنانی غازی وشک بە شێوەیەکی سەرەکی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایە، بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی سووتەمەنی پێویست بۆ کارپێکردنیان بە کارایی بەرز، هەروەها کۆمەڵێک پڕۆژەمان هەیە ئامانجیان گەیشتن بەدیهێنانی خۆبژێوی لە قۆناغی داهاتوو “.






























































