موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
دوای ڕاگیرانی پڕۆژەکان بە شێوەیەکی کاتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکان دابین دەکات، لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆران یەک ملیار دینار بۆ دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە .
عەبدولقادر ئەکڕەم سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” خۆشبەختانە دەست بە پڕۆژەکانی سیدەکان کراوەتەوە، لە ئێستادا کار لە هەردوو پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی ماڵان بە درێژای 1100 مەتر و چاککردن و قیڕتاوکردنی گەڕەکی ئازادی سیدەکان دەکرێت، کە دوو پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی سنوورەکەمانن .
سەرۆکی شارەوانی سیدەکان، دەڵێت:” پڕۆژەکان بە گووژمەی یەک ملیار دینار لە سەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێن .
گووتیشی:” لەگەڵ بەڵێندەری پڕۆژەکان قسەمان کردووە، بەهەر جۆرێک بێت دەبێ ئەمساڵ پڕۆژەکان تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەت هاووڵاتییان و دانیشتوانی سنوورەکەمان .

































































