زاری كرمانجی-سۆران
هۆکاری سەرەکی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن، کۆبوونەوەی چەورییە زیانبەخشەکانە، لەگەڵ ئەوەشدا جۆرە چەورییەکی سوودبەخش هەیە، ڕۆژانە خواردنی دڵ لە نەخۆشیی دەپارێزێت.
ماڵپەڕی مایۆکلینیکی پزیشکی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، هەروەک دەزانرێت کۆبوونەوەی چەوری گیرانی بۆرییەکانی خوێنی لێدەکەوێتەوە لە ئەنجامدا مەترسی توشبوون بە نۆبە و جەڵتەی دڵی بەدوادا دێت.
بەگوێرەی ماڵپەرەکە جۆرێک جەوری کە لە ماسیدا هەیە لەبری زیان سوودی بۆ تەندروستیی هەیە، ئەویش ئۆمێگا سێیە، ئەرکی دڵ باشتر دەکات و مەترسی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا ناهێڵێت.
گرنگە هەفتانە بەلایەنی کەمەوە دوو جار ماسی بخورێت، بەو جۆرە ڕێگەیەک دەبێت بۆ تەمەن درێژی و بەدوربوون لە نەخۆشییەکانی دڵ….






























































