زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵا؛ (٨٩٢) خوێندکار کە بەهۆی کەمی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابون، لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی ئەوانەی بەهۆی کەمی هەڵبژاردنی زانکۆ و پەیمانگەکان وەرنەگیرابون ڕادەگەیەنێت کە ژمارەیان (٨٩٢) خوێندکارەو لە زانکۆکانی هەرێم بۆ ئەمساڵی خوێندن فەرمانی وەرگرتنیان بۆ دەرچوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت؛ لەسەر فەرمانی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەئامانجی پێدانی دەرفەت بەوانەی بەهۆی کەمی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابون، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بە وەرگرتنی (٨٦٠) لە دەرچوانی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و (٣٢) لە دەرچوانی پیشەییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
بۆ ئەم مەبەستە لە ئەمڕۆوە وەرگیراوان دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.


































































