زاری كرمانجی-سۆران
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگاو شەقامەكانی دەرەوەی شارو شارۆچەكەو سەنتەری بەشێك لە گوندەكانی سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە”.
گووتیشی: ” یەكێك لە پڕۆژەكانمان قیڕتاوكردنەوەی ڕێگای سەرەكی (سۆران-مێرگەسۆر)ە كە قۆناغ بە قۆتلغ جێبەجێ دەكرێت، كە بەشێكی دیكەی ڕێگاكە لە سەنتەری گوندی هاودیان بە درێژایی زیاتر لە 800 مەتر كاری ڕنینی بۆ كراوەو لە ئایندەیەكی نزیك قیڕتاو دەكرێتەوە.

































































