ڕاپۆرت: هونهر مهحمود
وهرگێڕانی له عهرهبییهوه
وشکەساڵی و کەمی ئاو لە عێراق زەنگێكی مەترسیداره، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاساییشی خۆراک و ئابوری.
پێگەی بەغداد ئەلیەوم دوێنێ یهكشهممه، (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) بڵاویکردۆتەوە و ئاماژهی به ڕاپۆرتێكی سەنتەری ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ كردووه، لەسەر کەمی ئاو و وشکەساڵی کە لە چەندین ناوچەی جیا جیای عێراق دروستبووه، کە مەترسییهکی گەورەیە بۆسەر ئاساییشی خۆراک و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی عێراق.
مەترسییهکی گەورەیە بۆسەر ئاساییشی خۆراک و ئابوری و کۆمەڵایەتی و ژینگەیی عێراق.
له ڕاپۆرتی سهنتهرهكه ئاماژە بەوەشکراوه” عێراق ڕووبەڕووی مەترسیدارترین شەپۆڵی وشکەساڵی و کەمی ئاو بۆتەوە، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ئهمهش بەهۆی کەمی باران بارین، کە ڕێژەکەی بۆ سەرووی ٦٠% کەمی کردووە، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، هەروەها کەمبوونی هاتنی ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بە ڕێژەی ٥٠% بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتەکانی ژینگە و سەرچاوە ئاوییەکان”.
باسی لهوهشكردووه، ئەم دابەزینە بەرچاوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری کەشوهەوا و سیاسهتی وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەکان و لاوازی ژێرخانی ئاوی عێراق. کە کاریگەری راستەوخۆی هەبووە، لەسەر کەمبوونەوەی ناوچە کشتوکاڵیەکان و زیادبوونی بیابانبوون.
“گۆڕانکاری کەشوهەوا کاریگەری هەبووە، لەسەر کەمبوونەوەی ناوچە کشتوکاڵیەکان و زیادبوونی بیابانبوون”
زیاتر ڕوونیكردووهتهوه، سامانی ئاژەڵی ڕووبەڕووی مەترسیێکی زۆر گەورە بۆتەوە بەهۆی کەمبوونی ئاو و وشکەساڵی، ههروهها وشکبوونی لەوەڕگا سروشتیەکان لە چەندین ناوچەی خوارووی عێراق، کە بەپێی سەرژمێریێک زیاتر لە ٣٠% ی سهر ئاژەڵ، وهك مەڕ، چێل، گامێش مردووە، لە پارێزگاکانی باشوری عێراق.
“بههۆی وشكهساڵی زیاتر لە ٣٠% ی سهر ئاژەڵ، لە پارێزگاکانی باشوری عێراق لهناوچوونه”
لە کۆتایی ڕاپۆرتهكهدا سەنتەری ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ، داوای لە حکومەت کردووه، کە دیدێکی نیشتیمانی گشتگیر بگرێتە بەر بۆ بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و بەردەوامیدەر، چونکە ڕووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونی ئاو، پێویستی بە هەماهەنگی حکومی و کۆمەڵایەتی گشتگیر هەیە و پێویستی بە بەشداربوونی کارای دامەزراوەکانی حکومی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەرتی تایبەت هەیە.






























































