زاری كرمانجی-سۆران
سیمینارێک بۆ کارمەندانی پۆلیسی سۆران لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و شێوازەکانی ئەداکردنی ئەرکەکانیان و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنی پۆلیسی سۆران بڵاوی كردەوە: ” عەقیدی پۆلیس دڵشاد عەبدولڵا بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سۆران سیمینارێکی ئەنجامدا بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران.
مەبەست لەم سیمینارە پێدانی زانیاری لەسەر شێوازەکانی ئەداکردنی ئەرکەکانیان و پاراستنی بنکەکانی دەنگدان و کارمەندانی کۆمسیۆن و سندووقەکانی دەنگدان و بەرقرارکردنی ژینگەیەکی ئەمنی لەبار بۆ تەواوی هاووڵاتییان و دەنگدەران و پێدانی چەندین ڕێنمایی تری پێویست ئەنجامدا.


































































