زاری كرمانجی – دهۆك:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردنی كابینه‌كه‌ی بۆ ههمهشچهنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وێڕای چه‌ندین هه‌وڵی نایاسایی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانیمان له حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوانماندایه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (17ی تشرینی دووەم/نۆڤێمبەری 2022)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکی سێیەم کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست له دهۆك، رایگەیاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی روون په‌یڕه‌و ده‌دات كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، هیچ بیانوویه‌ك بۆ هێرشه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه و پێشڵكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م كابینه‌ی نۆیه‌م
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانرووبهرووی چه‌ندین ئالنگاری بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش په‌تای كۆڕۆنا، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كێشه‌ی برینی بودجه و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه، به‌ڵام كارنامه‌یه‌كی گشتگیر و باشیان بۆ كابینه‌كه‌ی داڕشتووه و توانیویانه به‌سه‌ر زۆربه‌ی ئالنگارییه‌كاندا زاڵ‌بن.
روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیایه‌وه، هه‌موو جیهان رووبه‌رووی قه‌یرانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خوارده‌مه‌نی بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش دروستكردووه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و ئالنگارییانه‌ی رووبه‌رووی حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌وه، نه‌ك نه‌یتوانی رایانبگرێت، به‌ڵكو بووه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی ماری باشتر و چاكسازی باشتر ئه‌نجامبده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، چاكسازی كارێكی ئاسان نییه و پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد بۆ پشوودرێژییان، و له‌وباره‌یه‌شه‌وه رۆڵی كه‌رتی تایبه‌تیی به‌رزنرخاند.
په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر روونه كه داوامانكردووه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. زیاتر گوتی، هیچ بیانوویه‌ك بۆ بۆردومانه‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه و پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری عێراقه.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی، ئێمه له گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی ئێران تێده‌گه‌ین، به‌ڵام نابێت ئاڵۆزییه‌كان بۆ وڵاتانی دراوسێ بگوازنه‌وه و پێویسته كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكرێن، داواشی كرد هه‌موو وڵاتانی دراوسێ رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كدا كاربكه‌ن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو وڵاته هاوبه‌شه‌كانمان ئیدانه‌ی هێرشه‌كانییان كردووه و پشتیوانی ئێمه‌یان كردووه بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و داوایانكردووه كێشه‌كانمان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكه‌ین.
خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بناغه‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ته
له پانێڵه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه، كه كارنامه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندیان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، گوتیشی، پێویسته حكومه‌ت كاری زیاتر بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان بكات و روونیكرده‌وه، له هه‌وڵی به‌رده‌وامدام بۆ به دیجیتاڵكردنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان كه پێویستی به وه‌به‌رهێنانی زیاتره بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ژێرخانی ئه‌و پرۆسه‌یه.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ترس له خیانه‌ت، تێڕوانینی هه‌ڵه بۆ حكومه‌ت، فێڵكردن و نه‌توانینی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه له راستی، یهككێن له له گه‌وره‌ترین ئالنگارییه‌كانی به‌رده‌م پێشكه‌وتن له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، پێویسته به یه‌كگرتوویی ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنین و كاریگه‌ری له‌سه‌ر شكاندنی تێڕوانینه نه‌رێنییه ده‌ره‌كییه‌كان بكات.
به پێویستیشی زانی حكومه‌ت زیاتر له هاووڵاتیان نزیكبێته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكات و به‌ده‌م داواكارییهكانییهوه بچێت.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا
سه‌رۆكی حومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له ئالنگارییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كرد و گوتی، وشكه‌ساڵی و ئالنگاری ئه‌منی و سیاسی، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ كۆچی هاووڵاتیان بۆ شوێنێكی دیكه و ئه‌م پرسه‌شی به كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وه‌سفكرد.
سه‌باره‌ت به پرسی ئاو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگبن و پێكه‌وه كاربكه‌ن له‌باره‌ی پرسی ئاوه‌وه.
پرسی چاكسازی و سه‌رچاوه‌كانی داهات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی چاكسازی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی نییه و پێویستی به به‌رده‌وامییه، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه كه كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌وڵی ته‌واوی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پشتنه‌به‌ستن به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات.
مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی ده‌دات به سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و كشتوكاڵ به‌تایبه‌تی بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و باسی له به بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه خۆماڵییه‌كان كرد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ك به‌شێك له‌و پلانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم.
هه‌روه‌ها به دیجیتاڵكردنی مامه‌ڵه داراییه‌كانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له چاودێری و كۆنترۆڵكردنی خه‌رجییه‌كان باسكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، روونیكرده‌وه، به دیجیتاڵكردنی راییكردنی مامه‌ڵه‌كان، پرسی گه‌یشتنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به هاووڵاتیان خێراتر ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد له‌و باره‌یه‌وه، كه پلانی هه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2025، كاره‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه كۆتایی بێت و كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان دروست ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی پاتێڵهكهدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به دامه‌زراندن سه‌نته‌ری داتای حكومه‌ت كرد، كه ده‌بێته پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ ئه‌وانه‌ی كه بڕیارده‌رن و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌ده‌ن پشت به داتا و زانیاری ببه‌ستن، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بنیاتنانی ژێرخانێكی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر
مه‌سرور بارزانی گوتی، به‌شێك له‌و نیگه‌رانییه‌ی هه‌یه‌تی په‌یوه‌ندی به پرسی توندڕه‌وی و تیرۆره‌وه هه‌یه و راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا مه‌ترسی داعش و گروپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كه ماوه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان به گرنگییه‌وه باسی له مامه‌ڵه‌كردنی به‌رپرسیاریانه كرده‌وه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی تیرۆر و گوتی پێویسته هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئالنگاری تیرۆر زیاتربێت و ئاماژه‌شی به پێكهێنانی لیوا هاوبه‌شه‌كان كرد بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی هه‌ردوولادا هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وی ته‌نها به رێگه‌ی سه‌ربازی ناكرێت، به‌ڵكو پێویسته ئاستی پێشكردنی خزمه‌تگوزاری و ره‌خساندنی هه‌لی كار له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق باشبكرێت، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی توندڕه‌وی كه‌مبكرێته‌وه.
دۆسیه‌ی نه‌وت و غاز
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری دۆسییه‌ی نه‌وت و غاز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور وه‌ك خۆی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی، نابێت عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستن.
مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی كرد له سێكته‌ره‌كانی، كشتوكاڵ، گه‌شتوگوزار، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی كه به‌روپێشچوونی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه جیاواز له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، وێڕای چه‌ندین هه‌وڵی نایاسایی له‌دژی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ عێراقدا نابێت شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهات بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی ده‌كات، به‌ڕێوه‌بردنی سهچاروهكانی داهاته.
زیاتری گوتی، “بێگومان ئێمە رێککەوتنێکمان هەیە لەگەڵ ئەم حکومەتە، پێم وانییە ئەوە بیرکردنەوەی ژیرانەبێت ئەگەر ئێستا گومانمان لە نیەتی ئەم حکومەتە هەبێت، با کاتیان پێبدەین و بەگومان نەبین، باببینین شتەکان چۆن دەچنە پێش و دواتر رەنگە بتوانین وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە، بۆئەوەی بزانین هیچ بەرەوپێشچوونێک دەبینین، بۆیە لە ئێستا پێم وانییە ژیرانەبێت هیچ شتێک بڵێین، پیویستە متمانەمان بەخۆمان هەبێت کە پەیوەندی هەرێم و بەغدا بەرەوپێشەوە دەچێت و حکومەتی فیدراڵی پابەندی ئەو ڕێککەوتنە دەبێت لەگەڵمان هەیەتی”.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێداویستی ناوخۆ بۆ دابینكردنی كاره‌با و به‌كارهێنه‌رانی ناوخۆ له‌به‌رچاو ده‌گرن و دوای ئه‌وه ده‌یانه‌وێت غازیش هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن، گوتیشی، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه نرخی سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌وروپا بووه‌ته پرسێكی گرنگ.
دابینكردنی هه‌لی كار
دابینكردنی هه‌لی كار یه‌كێكه له هێڵه‌گشتییه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، له نووسینگه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین كارساز كاریانكردووه بۆ دابینكردنی هه‌لی كار و باسی له دامه‌زراندنی په‌یمانگه‌ی داهێنان و نوێگه‌ری كرد بۆ پشتیوانیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بیرۆكه‌ی داهێنه‌رانه‌یان هه‌یه، كه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌پێناو زیادكردنی هه‌لی كاره.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، پلانیان هه‌یه، هاوكاری زیاتری كه‌رتی تایبه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێنن بۆ هاووڵاتیان.
پرسی رۆژئاوای كوردستان
سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژئاوای كوردستان، مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هیچ گه‌ره‌نتی و رێككه‌وتنێكی سیاسی نییه بۆ داهاتوو، ته‌نانه‌ت هیچ هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه بۆ پرسی رۆژئاوای كوردستان نییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌ستوه‌ردانی هێزی ده‌ره‌كی به‌هۆكاری ئاڵۆزی ناوچه‌كه و به پێویستی زانی، لایه‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به هه‌ماهه‌نگی كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و خاوه‌ن پڕۆژه‌ی خۆیانبن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگی.
پۆستی جێگری سه‌رۆكی پارتی
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی به جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌ی 14ی پارته‌كه‌ی، مه‌سرور بارزانی راگه‌یاند، “من هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران مامه‌ڵه بكه‌م، نه‌ك وه‌ك نوێنه‌ری پارتێكی سیاسی، پێگه‌ی من له پارته‌كه‌م په‌یوه‌ندی به كاره‌كه‌مه‌وه نییه، من سه‌رۆك وه‌زیرانم و ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ كاری منه”.
زیاتر گوتی “به‌ڵام پێویسته بڵێم پارته‌كه‌م زۆر پشتیوانمه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی كێ له كوێیه. به‌ڵام سیاسه‌تی پارته‌كه‌م زۆر روونه، سه‌ركردایه‌تی پارته‌كه‌م و ئه‌ندامانی هه‌میشه زۆر پشتیوانن و هاوكاریم ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پێویستمه و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاووڵاتیانه نه‌ك ته‌نها پارته‌كه‌م”.
ململانێی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
مه‌سرور بارزانی روونیكرده‌وه، “كاتێك ئێمه باسی هاوڕێ ده‌كه‌ین، هاوڕێ هه‌ر هاوڕێیه و ئێمه ناتوانین جیاوازی بكه‌ین له‌نێوانیاندا، بۆیه هیوادارین ئه‌وانیش له‌نێوان خۆیاندا هه‌ماهه‌نگبن”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ئه‌و وڵاتانه‌ی هاتوون بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌وان پێویستیان پێیانه، هه‌ڵبژاردن له‌نێوان هیچ لایه‌نێكدا ناكه‌ن و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئاشتی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ر لایه‌نێكیش ده‌كه‌ن كه هاوڕێیه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌وێت.