ئهگهری هێرشی سهربازیی ههیه بۆسهر ئیسرائیل
و: هونهر مهحموود
پێگەی سۆمەریە نیوز ڕاپۆرتێکی بڵاوکردۆتەوە، کە لە چەند سەرچاوەیەکی سهربازیی پله بهرزی ئیسرائیلی وەرگیراوە، ئێران چەندین كهرهسهی جۆراوجۆری سەربازیی ناردووە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی ئەگەری هێڕشی سهربازیی بۆسەر ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ڕاپۆرتێکی وردی پێگەی (واڵا)ی هەواڵی ئیسرائیل، دەزگای هەواڵگری مۆسادی ئیسرائیلی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری هێڕشێکی لهو جۆره لهلایهن گروپه چهكدارهكانی عێراق.
ئەم سیناریۆیە تەنها مووشەکی دوور مەودا و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ناگرێتەوە، بەڵکو و ئەگەری هێڕشێکی زەمینی هەیە، کە لە خاکی سوریا بەرەو سنوری ئوردەن و ئیسرائیل، له ڕاپۆرتهكهدا باسكراوه.
ڕاپۆرتەکە باسی لهوهشكردووه، ئیسرائیل نامەی هەڕەشەی توندی ناردووە بۆ بەغدا لە ڕێی ئەمریکیەکان، کە ئاماژەیە بۆ هەبوونی هێڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ سەبارەت بە چالاکیەکانی ئەم گرووپە چەکدارانە لەناو خاکی عێراق.
نیگەرانییهكانی ئیسرائیل هاوکاتە لەگەڵ گۆڕانکاری سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق بە دەست بەکاربوونی مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق کە جولهیهكی سیاسی نوێی ناجێگیر و پێشبینی نەکراو دروست دەکات.
لە کۆتایی راپۆرتهكهدا هاتووه، هەرچەندە ئیسرائیل خۆی بۆ ڕووبەرووبونەوەی سەربازی ئامادە دەکات، بەڵام لە لایەکی تر ئەمریکا دەست دەکات بە هەڵمەتێکی سیاسی و ئابوری بۆ سنوردارکردنی مەترسییەکانی گرووپە چەکدارەکان.
سەرکەوتن یان شکست هێنانی ئەرکی ساڤایا، لە عێراق کاردانەوەی قووڵ و ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر حیساباتی ئەمنی ئیسرائیل.






























































