جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، نەهێشتن و ڕێگری‌کردن لە پێکهێنانی حکوومەت بە هیچ شێوەیەک دەستکەوت نییە، بەڵام ئەوەی ڕاستی پارتی جەختی لەوە کردووەتە کە دەبێت حکوومەت حکوومەتێکی سەرتاسەری بێت.
یه‌كشه‌ممه، 2ـی تشرینی دووه‌می 2025، مه‌سرور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی 275ـی پارتی له شه‌قڵاوه گوتی: پرسیار ده‌كرێت بۆ چی تا ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی ده‌یه‌م پێك نه‌هێنراوه، “ئەوان خۆیان دەڵێن کە ئێمە نەمانهێشووە حکوومەت پێک بهێنرێت. نەهێشتن و ڕێگری‌کردن لە پێکهێنانی حکوومەت بە هیچ شێوەیەک دەستکەوت نییە، بەڵام ئەوەی ڕاستییه، پارتی جەختی لەوە کردووەتە کە دەبێت حکوومەت حکوومەتێکی سەرتاسەری بێت، یەک حکوومەت، یەک کوردستان، یەک لەشکر، ئەوەش ئەمری جەنابی سەرۆکه کە سیاسەتی پارتییە، پارتی بە هیچ جۆرێک ئامادە نییە سازش لەسەر ئەوە بکات پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەرژەوەندیی شەخسی بەکار بهێنرێت، پلە و پۆست ببن بە پێوەر بۆ پێکهێنانی حکوومەت.”


































































