شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
لە كاتی پاككردنەوەی كەناراوەكان لە گەشتێكی خێزانیدا، خێزانی براون بوتڵێكیان دۆزیەوە كە نامەی دوو سەربازی ئوسترالیای جەنگی جیهانی یەكەمی تێدابوو. زیاتر لە سەدەیەكە ئەم شووشەیە لە خۆڵ و خاشاكەكانی كەناری وارتن لە ڕۆژئاوای ئوسترالیا نێژراوە.
ئەم نامەیە كە بە قەڵەم نووسرابوو لەلایەن مالكۆم نێڤڵ تەمەن ٢٧ساڵ و ویلیام هارلی تەمەن ٣٧ساڵ لە ١٥ی ئابی ١٩١٦.
مالكۆم نێڤڵ دوای ساڵێك لە چالاكیدا كوژرا. ویلیام هارلی دوو جار بریندار بوو، بەڵام لە شەڕەكە ڕزگاری بوو، لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری ئەدلاید بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
هارلی لە نامەكەیدا بۆ دایكی نووسیویەتی “شتەكان زۆر بە باشی بەڕێوەدەچن و تا ئێستا خواردنەكە نایاب بووە، تەنها یەك ژەم نەبێت كە فڕێماندا بۆ دەریا. كەشتییەكە دەلەرزێت، بەڵام ئێمە زۆر دڵخۆشین”.
نەوەكەی ویلیام هارلی، ئان تێرنەر، ڕایگەیاندووە، خێزانەكەی “بە تەواوی تووشی شۆك بوون” بەهۆی دۆزینەوەكە. “ئێمە تەنها باوەڕمان پێی نییە. ئەوە موعجیزە بۆ ئێمە و هەست دەكەین باپیرمان لە مێژووەوە دەستی بۆ ئێمە درێژ كردووە.”
نەوەی نەوەی مالكۆم نێڤڵ، هێربی نێڤڵ، ڕایگەیاندووە، خێزانەكەی بەهۆی ئەو دۆزینەوە “باوەڕپێنەكراوە” كۆكراونەتەوە.






























































