زاری کرمانجی :
ماوەیەکە یانەی یانەی وەرزشی نەورۆز گیرۆدەی دۆخێکی نەخوازراو ببوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 450 ملیۆن دینار بەو یانەیە دەبەخشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ڕێگەی نووسینگەکەیەوە هاوکاری دارایی پێشکەشی یانەی وەرزشی نەرۆز دەکات کە گوژمەکەی 450 ملیۆن دینارە، بۆ پشتیوانیی وەرزش و وەرزشوانانی هەرێمە تا بتوانن بە ئاستێکی بەرزەوە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بکەن.
جێگەی ئاماژەیە، یانەی وەرزشیی نەورۆز، نوێنەری شاری سلێمانی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و بارودۆخی خراپ بووەتەوە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئاست و چارەنووسی یانەکە داناوە. کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی یانەی نەورۆز، قەیرانێکی دارایی قووڵ و درێژخایەنە. یانەکە بۆ ماوەی چەندین مانگ نەیتوانیوە مووچەی یاریزانان و ستافی هونەری دابین بکات، کە لە هەندێک کاتدا گەیشتووەتە 50 ڕۆژ یان دوو مانگ.






























































