وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە – ئادار عبداللە
گیراوەی ئەلیکترۆلیت بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن یان بۆ وەرزشوانانی پاسکیلسواری، ڕاکەرانی ماراسۆن، یاریزانانی تۆپی پێ، یاریزانانی تێنس وەرزشوانانی تر.. کە بۆ ماوەیەکی درێژ لە کەشوهەوای گەرمدا مەشق دەکەن، پێویستیان بە چاودێری و پاراستنی ئاستی شلە و کارەبایی هەیە.
ماڵپەڕی جیهانی : Healthline دەری خستووە کە ئاوی گوێزی هیندی، شیر، شەربەتی میوە و ئە شەربەتانەی ئەلیکترۆلیتی زۆریان تێدایە. هەروەها ئەو خواردنەوانەی کە دەوڵەمەندن بە ئەلیکترۆلیت دەتوانن یارمەتیت بدەن دوای وەرزشی قورس، ڕشانەوە یان سکچوون. ئەلیکترۆلیتەکان کانزایەکن کە بارگەی کارەبایی هەڵدەگرن کاتێک لە ئاودا دەتوێتەوە، ئەوان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە بەڕێوەبردنی زۆرێک لە ئەرکەکانی گرنگ لە لەشت، وەک پەیوەندی دەمار، پاراستنی هاوسەنگی pH، جوڵەی ماسولکەکان و مانەوە بە ئاو. ئەو ئەلیکترۆلیتە سەرەکیانەی کە جەستەت پشتی پێدەبەستێت بریتین لە سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، کالسیۆم، فۆسفۆر، کلۆرید و بیکاربۆنات، خوێن و شلەکانی تری جەستە ئاستی ئەلیکترۆلیت لە مەودایەکی زۆر تەسکدا دەپارێزن، ئەگەر ئەم ڕێژانە زۆر بەرز ببنەوە یان زۆر نزم ببنەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی مەترسیدار. ئێمە ڕۆژانە بە شێوەیەکی سروشتی ئەلیکترۆلیت و شلە لەدەست دەدەین بەهۆی ئارەق و پاشماوەکانی تری جەستەوە، بۆیە پێویستە بە بەردەوامی بە خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کانزاکان بیانگەڕێنینەوە لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک چالاکی یان حاڵەت، وەک وەرزشی چڕ یان سکچوون یان ڕشانەوە، دەبنە هۆی لەدەستدانی زیاتری ئەلیکترۆلیت و لەوانەیە پێویست بکات خواردنەوەی ئەلیکترۆلیت لەناو لیستی خواردنەوەکانت دا ڕێکبخەی .






























































