“هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی”
و: هونه‌ر مه‌حمود
به‌پێي هه‌واڵێكي ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌ليه‌وم)؛ له عێراق نزيكه‌ی (7) مليۆن چه‌كي بێ مۆڵه‌ت هه‌يه، كه هه‌ڕه‌شه‌يه له‌سه‌ر ئاشتي كۆمه‌ڵايه‌تي كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
پێگه‌ي به‌غداد ئه‌ليه‌وم بڵاويكردۆته‌وه، له پاش پرۆسه‌ي ئازادكردني عێراق له ساڵی 2003 ژماره‌يه‌كي زۆر له چه‌كي جۆراوجۆری بێ مۆڵه‌ت هێندراوه‌ته ناو عێراق له ڕێی قاچاغ و به بيانووی بۆشايي ياسا و فرۆشتني كۆگاكاني سه‌ربازی ڕژێمی پێشووی عێراق، سه‌ره‌ڕای چالاكيیه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان و هۆزه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌م چه‌كانه له جياتی ئامرازێك بن بۆ به‌رگری بوونه‌ته ئامرازێك له ده‌ست چه‌ند گرووپ و لايه‌نێك، كه بۆ به‌هێز بوونی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سياسي به‌كاريده‌هێنن.
ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه، كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و (7) مليۆن چه‌كه بێ مۆڵه‌ته، ته‌نها (125) هه‌زار چه‌ك مۆڵه‌تی پێدراوه، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌يه‌كی گه‌وره‌يه له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵايه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.






























































