مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا (سێنتكۆم) لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە ئەو بارهەڵگرە هاوكارییانەی بۆ غەززە دەنێردرێن، لە لایەن حەماسەوە تاڵان دەكرێن .
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) ڤیدیۆیەكی تاڵانكردنی بارهەڵگری هاوكارییەكان لەلایەن چەكدارانی حەماسەوە بڵاو كردووەتەوە و ڕایدەگەیەنێت “ناوەندی هەماهەنگیی مەدەنی-سەربازی (CMCC) بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا، لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمەریكی چاودێریی تاڵانكردنی بەشێك لە بارهەڵگرەكانی هاوكاریی مرۆیی لە لایەن حەماس دەكرد كە لە باكووری خان یوونس بەرێ كەوتبوون،”
دەشڵێت “سەرەتا چەكدارەكان هێرشیان كردە سەر شۆفێری بارهەڵگرەكە و دواتر هاوكارییەكەیان دزی، تاوەكوو ئێستا چارەنووسی شۆفێرەكە دیار نییە.”
ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم بارەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) نوسیوویەتی “حەماس لە بێبەشكردنی خەڵكی غەززە لەو هاوكارییە مرۆیییەی كە زۆر پێویستیان بەردەوامە،”
جەخت لەوەش دەكاتەوە “ئەم جۆرە كارە هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پشتیوانیكردن لە پلانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بە هاووڵاتییان، تێك دەدات.”
































































