نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند” بە فەرمی ئەو ئەرکانەی لە ئەستۆ گرتووە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پێیان سپێردراوە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ساڤایا لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، ڕایگەیاند “بەهۆی سەرکردایەتی ژیرانەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، عێراق گەڕاوەتەوە ناو ڕۆشنایی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دەست بە ئەرکەکانم دەکەم و ئاماژەی بەوەشکرد، با جارێکی دیکە عێراق گەورە بکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە روونی رایگەیاندووە، هیچ شوێنێک بۆ ئەو گروپە چەکدارانە نییە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کار دەکەن، بەرژەوەندییەكانی عێراق و ناوچەکه به گشتی بە نده بەوەی عێراق خاوەن سەروەری تەواوی خۆی بێت، دوور لە دەستوەردانی دەرەكی خراپ، له نێویاندا، ئێران و بریکاره کانی.
مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا مارک ساڤایا وەک نێردەی تایبەتی خۆی لە عێراق دەستنیشان بکات.
مارک ساوایا سێیەم نوێنەری ئەمەریکایە بۆ عێراق، دوای پۆڵ بریمەر لە ساڵی ٢٠٠٣ و برێت مەکگۆرک لە کاتی شەڕی داعش لە ساڵی ٢٠١٤.


































































