وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی هەشتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکات.
هاوکات هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی تەممووزی 2025، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.


































































