زاری كرمانجی-چۆمان:
سەرۆكی شارەوانی چۆمان، دەڵێت: ” پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی رێگاو بانەكان لە سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە بە قیڕتاو كردن و كۆنكرێت كردنی شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكەكانی شار.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: ” لە بەردەوامی کار و پڕۆژەکانمان دەستمان كرد بە کۆنکریتکردنی شەقامێكی دیكەی گەڕەکی گەردین، كە ئەو پڕۆژەیە لە لایەن کۆمپانیای ڕێبان ئەنجام دەدرێت”.
گووتیشی: ” جگە لەو شەقامە بەردەوامین لەسەر كۆنكرێتكردنی شەقام و كۆڵانەكانی دیكە قۆناخ بە قۆناخ خزمەتگوزاریان پێشكەش دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” زۆربەی ئەم پڕِۆژانەمان لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێن.