شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بەپێی هەواڵێكی زوومیت، لە كۆریای باشوور ژنێك لەكاتی هەوڵدان بۆ كوشتنی سیسركەیەك، باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی سووتاند و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێكەوتەوە.
پۆلیسی وڵاتەكە ڕایگەیاندووە، داوای فەرمانی دەستگیركردنی ژنێك دەكەن كە ئامێری بڵێسەی ماڵەوە (تێكەڵەیەك لە سپرای سووكتر و سووتێنەر)ی بەكارهێناوە بۆ كوشتنی جاڵجاڵۆكەیەك لە شوقەكەیدا كە دواتر ئاگرێكی گەورەی لێكەوتووەتەوە.
بە هۆی گەورەبوونی ئاگرەكەوە، ژنێكی چینی دراوسێیان كە تەمەنی ٣٠ ساڵ بووە، هەوڵی خۆ ڕزگاركردنی داوە لە پەنجەرەیەكەوە كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ئەو ژنە كۆرییە تەمەن 20 ساڵە كە پێشتر هەمان شێوازی كوشتنی مێرووەكانی بەكارهێنابوو، ئێستا تۆمەتی سووتاندن و كوشتنی كەمتەرخەمانەی لەسەرە.
پێشتریش ڕووداوی هاوشێوەی لێكەوتۆتەوە؛ لەنێویاندا لە ساڵی ٢٠١٨، كاتێك پیاوێك لە ئوسترالیا بە بەكارهێنانی هەمان شێواز ئاگری لە چێشتخانەكەی بەردا.






























































