زاری كرمانجی-سۆران:
1- لەکاتی نالەبار بوونی کەش و هەوا لە گهشت کردن خۆت بەدوور بگرە تەنها لەکاتی پێویست نەبێت.
2- لەکاتی بەفر بارین بۆ گەشت و سەیران سەردانی ناوچە شاخاویە سەختەکان مەکە.
3- لەکاتی شوفێری کردن ئۆتۆمبێلەکانتان لە رێگای قیڕتاو لامەدەن.
٤- خۆت بەدوور بگرە لەو شوێنانەی کە مەترسی دارمانی بەفری لێ دەکرێ.
٥- لەوکاتەی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە تاپلەی بەستن تایەی ئۆتۆمبێلەکانتان زنجیرپۆش بکەن بۆ ئەوەی نەخلیسکێن.
6 لەکاتی دروست بوونی لافاو خۆت و منداڵەکانت بگەینە شوێنێکی پارێزراو .
7- لەکاتی هەورە بروسکە لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە بەتایبەتی ئەو ماڵانەی لەناوچە شاخاویەکان نیشتە جێن.
8- کاتی باران بارینی زۆر خۆت بە دوور بگرە لەو شوێنانەی مەترسی ڕووچوون و هاتنە خوارەوەی بەردی لێ دەکرێت.