زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ لەبواری ڕێگەوبان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ كراون، لە داهاتووشدا كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ جێبەجێ دەكرێن.
ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئەمساڵ كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگ لەبواری ڕێگەوبان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر جێبەجێ كراون، پڕۆژەی ڕێگەی گوندی هۆستان، هەسنەكا و ڕیشە بە درێژایی 9 كیلۆمەتر قیڕتاو دەكرێت، لە هەمات كاتدا كۆڵانەكانی ئەو گوندانە كونكریت و قیڕتاو دەكرێن، ئەویش بەدرێژایی 7 كیلۆمەترە.
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، دەشڵێ: بۆ وەرزی زستان بەرنامەیەكی ڕێكوپێكمان داناوە و دەستمان كردووە بە خاوێنكردنەوەی ئاوبەر و خاوێنكردنەوەی تەنیشتەشانە و شۆلدەر و جۆگە و ڕێڕەوی ئاو، ئەوەش بۆ ئەوەیە كاریگەری لافاو و باران كەم بكەینەوە و یان نەهێڵین.
ئەندازیار ڕزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی مێرگەسۆر، زیاتر دەڵێ: دەرخستەمان بۆ زۆر ڕێگەوبان كردووە، چونكە سنووری قەزای مێرگەسۆر لەڕووی ڕێگەوبان پێویستی بە خزمەتێكی زیاتر هەیە، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەكانی ئێمە بەردەوامن، بێگومان ئەو هەموو پڕۆژانە بە هاوكاری و پاڵپشتی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی جێبەجێ دەكرێن، هەروەها سوپاس بۆ غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر كە هاوكاری ئێمەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستمان كرد بە ڕەنینی ڕێگەی سەرەكی سۆران- مێرگەسۆر لە سنووری ناحیەی مەزنێ، بۆ ئەو شوێنانەی كە تێكچوونە قیڕتاو دەكرێن، ئەوەش وەكو كار ئاسانییەك بۆ هاووڵاتییان.
































































