زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
چەند رۆژ پێش ناسا کەشتی ئاسمانی ئۆریونی لە شێوەی ئەرکی ئارتمیس 1 بۆ سەر مانگ بە بەکارهێنانی موشەکی SLS ڕەوانەی مانگ کرد، ئێستاش ئەم کەشتییە ئاسمانییە وێنەی زەوی تۆمارکردووە کە زۆر جوان و سەرنجڕاکێشن.
موشەکی SLS لە ئێستادا گەورەترین موشەکی جیهانە بە درێژی 98 مەتر و لە ماوەی 25 ڕۆژی داهاتوودا شاهیدی مانۆڕی کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن دەبین لە خولگەی مانگ و دواتر گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی. لەم ئەرکەدا بڕیارە سیستەمە جۆراوجۆرەکانی ئۆریۆن تاقیبکرێنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانێت بنەمای گەشتی مرۆڤ بۆ سەر مانگ دابین بکات.
لە دەرەوە و ناوەوەی کەشتی ئاسمانی ئۆریۆن چەندین کامێرا دانراون بۆ وێنەگرتن.
ئەو وێنانەی لە زەویەوە گیراون لە کاتێکدا تۆمارکراون کە کەشتییە ئاسمانییەکە بە خێرایی ٨ هەزار و ٨٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە بەرزی ٩٣ هەزار کیلۆمەتر لە سەرووی زەویەوە دەڕوات. ئێستا دەبێت چاوەڕێی گەڕانەوەی ئۆریۆن بکەین بۆ سەر زەوی تا بزانین ئەرکەکەی چەندە سەرکەوتوو بووە.